مەسرور بارزانی: ئاستەنگ بۆ دابەشکردنی مووچە دروستکراوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ئاستەنگ بۆ دابەشکردنی مووچە دروستکراوە، ئاماژە بەوەشدەکات واز لە مافە دەستوورییەکان ناهێنن.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 26ی ئازاری 2024 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ماوەیەکی زۆرە پیلان هەیە قەوارەی هەرێمی کوردستان نەمێنیت یان لاوازبکرێت و بەشێوازی جۆراوجۆر پیلانەکە جێبەجێکراوە، هەروەها لە ناوخۆدا هاوکاری ئەو بۆ چوونانە دەکرێت کە هەوڵی نەهێشتنی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەدەن و رێگەیان بۆ خۆشکراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئاستەنگ بۆ دابەشکردنی مووچە دروستکراوە، لە هەوڵداین بگەیەنە ئەنجامێک کە لە بەرژەوەندیی هەموو لایەکدا بێت".
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختیشی لەسەر ئەوەکردەوە کە واز لە مافە دەستوورییەکانی هەرێم ناهێنن و وتیشی "عێراق وڵاتێکی دەوڵەمەندە، بەڵام بەداخەوە ئیدارەیەکی باشی داهات و سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە نەکراوە".
