بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی مووچە
4 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بکرێت. حکومەت لیستی مووچەی مانگی سێی بۆ بەغدا ناردووە و لەگەڵ گەیشتنی پارە، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداریش دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی چەند تەوەرەیەک کۆبونەوە کە گرنگترینیان پرسی مووچە و هەناردەی نەوتی هەرێم بوو، لە کۆبونەوەکەدا بڕیاریان داوە دەست بە دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران بکرێت بۆ مانگى دوو و لە ئێستادا لیستی مووچە ئامادەیەو بریارە سبەی پێنجشەممە ڕابگەیەندرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانیش وەزارەتی دارایی لیستی ناوی فەرمانبەرانی بۆ مانگی سێ ئامادە کردووە و بۆ بەغدای ناردووە دوای ناردنی پارەکە لە لایەن بەغداوە بڕیارە دوا بە دوای مووچەی مانگی دوو ، مووچەی مانگی سێش دابەشبکرێت.
هاوکات گەر گۆڕانکاری لە لیستی مووچەدا نەکرێت دابهشكردنی موچهی مانگی شوبات هاوشێوهی مانگهكانی پێشو به وهزارهتی تهندروستی دهستپێدهكات و دواتریش وهزارهتی پێشمهرگه و به خانهنشینی پێشمهرگه كۆتایی دێت.
ههر له كۆبونهوهی ئهمڕۆی حكومهتی ههرێمدا، وەک میدیاکان باسی دەکەن یەکێکى دیکە لە بڕیارەکان کە ئەنجومەنى وەزیران لە کۆبونەوەکەدا داویەتى ئەوەیە ، حکومەت بڕیاریداوە بە پێدانی زەوی بە فەرمانبەران بەپێی یاسا و رێنماییەکان و لێخۆشبون لە قەرزی ئاو و کارەبا و هاتوچۆ بە رێژەی 20%.
ئەمەسلە کاتێکدایە ئێوارەى دوێنێ لەمیانەى بەشداریکردنى لەئێوارە بەربانگێک، مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، "لەکۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزیران بڕیارێک دەدەن لەبەرژەوەندیى خەڵکى کوردستان دەبێت".
ماوەى 54 ڕۆژە موچەى فەرمانبەران دابەشنەکراوەو لەکۆبونەوەى ڕۆژى 13ى ئاداردا ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم بریاریدا تائهوكاتهى بەغدا موچەى کارمەندانى سەربازیىو ئەمنى ڕهوانه نهكات، موچەى مانگى دوو دابەشناکرێت.