هیومان ڕایتس وۆچ: تورکیا بە زۆر ئاوارەی سوری لە ناوچە کوردییەکانی ڕۆژئاوا نیشتەجێ دەکات
4 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
ڕێکخراوی هیومان ڕایتچ وۆچ ڕایگەیاند حکومەتی تورکیا فشاردەخاتە سەر هەزاران ئاوارەی سوری بۆ ئەوەی دیپۆرتیان بکاتەوە و لە ناوچەی گرێ سپی له رۆژئاوای كوردستان نیستەجێیان بکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هیومان رایتس وۆچ ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە دۆخی ئاوارەکانی سوریا بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند،لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی دەستگیرکردن و دیپۆرتکردنەوەی ئاوارەکانی سوریا لە تورکیا زیادیکردووە، بەجۆرێک زۆرجار سورییەکان ناچار دهكرێن بەزۆر فۆڕمی “گەڕانەوە” واژۆ بکەن.
ئامانج لە دیپۆرتکردنەوەی ئاوارەکان بەزۆرەملێ بۆ نیشتەجێبون کردنیانە لە ناوچەی گرێ سپی لە ڕۆژئاوای کوردستان بە مەبەستی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە؛ گرێ سپی له ساڵی 2019وه توكیا داگیری كردووه، و ئێستا له ژێر دهستیاندایە.
ئادەم کۆگل، جێگری بەڕێوەبەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێکخراوی هیومان رایتس وۆچ دەڵێت: “گەڕانەوەی ئارهزوومهندانهی كه توركیا بانگهشهی بۆ دهكات، زۆرجار گەڕانەوەی زۆرەملێیە کە به ترس و بێهیواییوه دهگهڕێنهوه”.
بە وتەی کۆگل، تورکیا ئۆردۆگای نیشتهجێبوون دروست دهكات لهژێر ناوی “ناوچەی ئارام” سورییهكانیش به ناچاری دهگوازرێنهوه ئهو ناوچه ئارامانهی كه باسی دهكات، كه ئێستا لهژێردهستی توركیایه.
لەم بارەیەوە تورکیا دەڵێت، هەموو گەڕانەوەكان “بەڕەزامەندی خۆیان”بووە، بەڵام لە ڕاپۆرتەکەی ئەو ڕێکخراوەدا هاتووە کە تورکیا وەڵامی نامەی هیومان رایتس وۆچی نەداوەتەوە كە لە 1ی شوباتی ئەم ساڵ بۆی ناردووە، كه لەم دۆخە ئاگاداری كردۆتەوە و داوای زانیاری لێ کردووە.
ئەم ڕەفتارانەی تورکیا بەرامبەر پەنابەران لە کاتێکدایە ئەو وڵاتە لایەنێکە لە ڕێککەوتننامەی ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ و پەیماننامەی نێودەوڵەتی مافە مەدەنی و سیاسییەکان و ڕێککەوتننامەی پەنابەرانی ساڵی ١٩٥١، بۆیە بەپێی یاسای نێودەوڵەتی دهبێت پابەند بێت به یاساكانی ” دیپۆرتكردنهوه”.