پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

4 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ كه‌شی ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێم ئاسایی ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما رو له‌به‌رزبونه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا، هەروەها پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ سێ تا چوار پلە بەرز دەبێتەوە.

سەبارەت بە کەشی سبەی شەممە رایگەیاندوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەروەها بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانی گەرما دو تا سێ پلەی دیکە بەرز دەبنەوە.

به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سیلیزی:

هه‌ولێر : 25 
سلێمانی : 23
دهۆك :   24
زاخۆ  : 24
هه‌ڵه‌بجه‌ : 22
كه‌ركوك : 27
سۆران : 23
حاجی ئۆمه‌ران : 16
گه‌رمیان : 30

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار