ماڵپەڕی شەفافیەت: داهاتی سلێمانی بۆ نیوە دابەزیوە

4 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

داهاتی هەفتەی ڕابردووی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و ڕاپەڕین 4.5 ملیار دینار بووە و بەوەش داهاتی ئەو سنوورە بە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر بۆ نیوە كەمی كردووە.

 ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێکخستنی داھاتە نانەوتییەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ھەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داھاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوکردەوە و بە گوێرەی داتاکان، لە 23ی ئازار تاوەکو 29ی ئازار، بڕی داهات چوار ملیار و 53 ملیۆن و 513 ھەزار و 787 دینار بووە.

هەر بە گوێرەی داتاکانی ماڵپەڕەکە، لە داهاتی ئەم هەفتەیە بڕی چوار ملیار و 47 ملیۆن و 97 هەزار و 33 دینار بەشێوەی نەختینە بووە و شەش ملیۆن و 416 هەزار و 457 دیناری بەشێوەی چەک بووە.

ئەمەشلەکاتێکدایە داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی بەراورد بە هەفتەی پێشوو بۆ زیاتر لە نیوە دابەزیوە بە جۆرێک لە 16 تاوەکو 24ی ئازار بڕی داهات هەشت ملیار و  909 ملیۆن 571 هەزار و 232 دینار بووە.

ماڵپەڕی شەفافیەت لە بەرواری 15ی کانونی یەکەمی 2022 لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ چاودێری و رێکخستنی داھاتە نانەوتییەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ھەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان راگەیەندرا .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار