لەبارەی دەستپێکردنەوەی دابەشکردنی ئاو لە سلێمانی روونکردنەوە دەدرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای ئەوەی شەوی رابردوو بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە کە لە نێوان دوو تانکەردا روویدا سوتەمەنی رژایە ناو ئاوی زێی بچوک لە سنوری قەزای دوکان دابەشکردنی ئاو راگیرا.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند "بەهیواین لە زووترین کاتە پاشماوەی سوتەمەنی رووداوی هاتووچۆکەی قەزای دوکان  پاک بکرێتەوە و دابەشکردنی ئاو ئاسایی ببێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "تیمەکانی  سەرۆکایەتی شارەوانی دوکان و لایەنە پەیوەندارییەکانی تری ناوچەکە هەڵمەتێکیان ئەنجامداوە بۆ زوو پاکردنەوەی تەواوی پاشماوەکانی رووداوەکە، بۆ ئەوەی بە زووترین کات دابەشکردنی ئاو بەسەر هاوڵاتییاندا دەستپێبکاتەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار