کەشناسی هەرێم: پلەکانی زیاتر بەرزدەبنەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای ناوچەکانی بڵاوکردەوە.

کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ شەممە 30ی ئازاری 2024 ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەرز ەبێتەوە بە (1- 2) پلە لە تۆمارکراوی دوێنێ".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەپێی پێشبینییەکان بێت سبەینێ یەکشەممە 31ی ئازاری 2024 ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمرۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

- هەولێر : 26

- سلێمانی : 24

- دهۆک : 25

- کەرکوک : 28

- هەڵەبجە : 25

- زاخۆ : 25

- سۆران : 23

- حاجی ئۆمەران : 17

- گەرمیان : 30

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار