نوێنەری وانەبێژان لەبارەی پێدانی مووچەکانیانەوە بۆ هاوڵاتی دەدوێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لەبارەی دابەشکردنی شایستە داراییەکانی وانەبێژ بۆ مانگی 12ی ئەمساڵ زانیاری دەخاتەڕوو.

کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە هاوڵاتی راگەیاند "قسەمان لەگەڵ بەڕێوەبەری بانکی گشتی و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کردووە، بەڵێنیان پێداوین هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی پێش جەژن شایستە داراییەکانی وانەبێژان بۆ مانگی 12 دابەشبکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "وەزارەتی دارایی پێی راگەیاندوین ئەگەر بەغدا پارەی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم بنێرێت، ئەوا رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو شایستە داراییەکانی سەرجەم وانەبێژان دابەشدەکرێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار