وادەی تۆمارکردنی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درێژدەکرێتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق چەندینجار وادەی تۆمارکردنی لیستی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درێژکردووەتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی ئازاری 2024 دوایین وادەبوو بۆ تۆمارکردنی لیستی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بەڵام بەهۆی ئەوەی تاوەکو ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان ناوی کاندیدەکانی تۆمارنەکردووە پێدەچێت کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاری درێژکردنەوەی وادەکە بدات.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە بە هاوڵاتی راگەیاند: بڕیار وایە وادەی تۆمارکردنی لیستی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوەکو 5ی نیسانی 2024 درێژبکرێتەوە.

بەپێی ئەو وادەیەی کە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دیاریکردووە بڕیارە رۆژی 10ی حوزەیرانی 2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار