بەرنامەی كاركردنی موەلیدە ئەهلییەكان گۆڕانکاری بەسەردا هات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە 31/3/2024 بەرنامەی كاركردنی موەلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی نیسان دیاری كرا و هەندێك گۆڕانكاری تێدا دەكرێت و بەم شێوەیە دەبێت:

- لە ئەمڕۆوە تا یەكەم رۆژی جەژن رۆژانە لە كاتژمێر (1:00)ى پاشنیوەڕۆ تا (5:00)ى به‌ره‌به‌یان كارده‌كه‌ن.

- رۆژانی جەژن كاركردنیان 24 كاتژمێری دەبێت و هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویسته‌ كارەبا بدەن به‌ هاوڵاتییان.

- دوای جەژن تا كۆتایی مانگی نیسان رۆژانە لە كاتژمێر (12:00)ى پاشنیوەڕۆ تا (1:00)ی شەو كار دەكەن، بەیانیانیش لەکاتژمێر 6:30 تا 8:00 ى بەیانى کاردەکەن، بەڵام رۆژانی هەینی و شەممان بەیانیان كارناكەن لە بری ئەوە كاتژمێر (11:00)ی پێشنیوەڕۆ كاردەكەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار