لە تەقینەوەیەکدا لەکفری سەرۆکی عەشیرەتێکی تورکمان کوژرا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌نزیك نه‌خۆشخانه‌ی كفری رویدا و كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش ده‌ڵێت، هێرشه‌كه له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه ئه‌نجامدراوه.
لەم بارەیەوە ساهیر عەلی، قایمقامی قەزای کفری رایگەیاند پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیك بینایه‌ك له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی كفری (ناوبازاڕی كفری) رویداوه به‌هۆیه‌وه هاوڵاتییه‌ك به‌ناوی عه‌لی حسێن ناسراو به (حسێن عەلوش) كوژراوه".
وتیشی، تەقینەوەکە لەنێو بازاڕدا بووە و کوژراوەکە مامی بەرپرسی بەرەی تورکمانییە لە قەزاکە.
قایمقامی کفری دەشڵێت، "نازانین تەقینەوەکە لە رێگەی چییەوە بووە و چۆن بووە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەین."
شاهێدحاڵه‌كان كه له شوێنی روداوه‌كه بون ده‌ڵێن، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌كاتی روداوه‌كه‌دا بیستراوه و له‌دوای روداوه‌كه‌ش زیانێكی زۆر به‌ر نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كه‌ی ناو بازاڕی كفری گه‌یشتوه و هاوكات ته‌نها یه‌ك ته‌رمیش له شوێنه‌كه بینراوه.
هاوکات دەزگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانیش ڕایگەیاندووە، هێشتا لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه ده‌كه‌ن و دیارنییه كه چی رویداوه.
قەزای کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیانە، جگە لە کورد، بەشێکی دانیشتووانی قەزاکە لە نەتەوەی تورکمانن.
