ده‌نگدان له توركیا و باكوری كوردستان كۆتاییهات؛ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌ستیپێكرد
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له توركیا و باكوری كوردستان كۆتاییهات و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا رایگه‌یاند، له‌دوای داخستنی ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان ده‌ست به‌جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان كرا.
ئه‌حمه‌د یه‌نه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی ده‌نگدان له 32 پارێزگای توركیا و باكووری كوردستان كۆتاییهات وپرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌و 32 پارێزگایه ده‌ستیپێكرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هەڵبژاردنی شارەوانییەکان له باکوری کوردستان و تورکیا بەڕێوەچوو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 206 هەزار بنکەی هەڵبژاردن ئامادەکران، له هه‌ندێك ناوچه‌كه‌دا له كاتژمێر 7:00ی به‌یانی بۆ 4:00ی ئێواره و له هه‌ندێك ناوچه‌ی دیكه‌دا له 8:00ی به‌یانی بۆ کاتژمێر 5:00ی ئێوارە ناوه‌نده‌كان كرانه‌وه.
لەم هەڵبژاردنەدا، 34 پارتی سیاسیی بۆ مسۆگەرکردنی سەرۆکایەتییكردنی 81 شارەوانیی کە 30یان گەورە شارەوانین ركابه‌رییان كرد.
هاوکات 973 شارەوانیی شارۆچکەکانن و 390 شارەوانییش بۆ شارەدێکانە، هەروەها 336 موختاریش هەڵدەبژێردرێن، بە گشتی 208,000 سندووقی دەنگدان لە ناوەندەکانی دەنگدان ئامادە کرابوون.
لەم هەڵبژاردنەدا 61.441.882 هاووڵاتی باکووری کوردستان و خەڵکی تورکیا مافی دەنگدانیان هەبوو، لە نێویاندا 1.032.610 کەس یەکەمجارە دەنگیاندا.
هاوکات لەم هەڵبژاردنەدا پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)یش كه كورد پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كییه‌تی چاوی له بردنه‌وه‌ی زۆرترین شاره‌وانییه.
جێگەیباسە، لە چەندین ناوچەی باکوری کوردستان ئاڵۆزی لەنێوان پۆلیس و دەنگدەرانی کوردا ڕوی دا‌و بەگوێرەی زانیارییەکانیش ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکان بەکارهێنراون بۆ ساختەکردنی دەنگ لە ناوچە کوردییەکان.
