عێراق پاسپۆرتی ژمارەیەک سەرکردەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی پوچەڵ کردەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری پاسپۆرت له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، پاسپۆرتی (7) كه‌سی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، کە ژمارەیەک سەرکردەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لەنێودایە.
به‌گوێره‌ی نووسراوێك كه رۆژی 28ی ئاداری 2024 ده‌ركراوه و وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه‌نیوز كه‌وتووه، به ئیمزای ماجید عه‌دنان به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری پاسپۆرتی سه‌ر به وزاره‌تی ناوخۆی عێراق، پاسپۆرتی حه‌وت كه‌سایه‌تی حزبه كوردییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران پوچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری پاسپۆرتی سه‌ر به وزاره‌تی ناوخۆی عێراق بڕیاریشی داوه له كاتی به‌كارهێنانی ئه‌و پاسپۆرتانه‌دا ، هه‌ڵگره‌كه‌ی ببرێت بۆ نزیكترین بنكه‌ی پۆلیس.
بەگوێرەی نوسراوەکە یه‌كێكیان مستەفا هیجری بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە .
پێشتریش میدیاكانی عێراق و ئێران وێنه‌یه‌ك له پاسپۆرتی مسته‌فا هیجریان بڵاوكردەوه كه به‌ناوی سیاسی خۆی (مسته‌فا محه‌مه‌د ئه‌مین) تۆماركراوه، میدیاكانی ئێران به‌رپرسێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمیان تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی پاسپۆرتی عێراقی بۆ هیجری ده‌رهێناوه.
به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی عێراق، پاسپۆرته‌كه‌ی مسته‌فا هیجری له رۆژی (2/11/2023)دا ده‌رچووه، ئه‌م پاسپۆرته نیگه‌رانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی به‌رامبه‌ر به عێراق لێكه‌وته‌وه، بۆیه به ناچاری پاسپۆرته‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه‌و به نوسراوێكیش هه‌موو ده‌روازه سنورییه‌كانیان له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه ئاگادار كردووه.
هاوکات میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانکردۆتەوە، "دوای ئه‌نجامدانی كاره‌كانی لیژنه‌ی هاوبه‌شی ئاسایشی عێراق و ئێران، حكومه‌تی عێراق ئه‌و پاسپۆرتانه‌ی پوچه‌ڵكردووه‌ته‌وه".


