بەرەی تورکمانی: حوسێن عەلوش بە درۆن کوژراوە

11 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکایەتى بەرەى تورکمانى عێراق لهبارهی هێرشهكهی ئهمڕۆی كفرییهوه، رایگهیاند، ئەو ھێرشە بەڵگەى بەئامانجگرتنى راستەوخۆى پێکھاتەى تورکمانە و ئاماژەیەکى مەترسیدارە.
سەرۆکایەتى بەرەى تورکمانى عێراق له راگهیهندراوێكدا لهبارهی تهقینهوهكهی كفری كه عهلی حسێن ناسراو به (حسێن عەلوش) كوژرا، رایگهیاند، "ئهو هێرشه تیرۆریستییه بە درۆن کراوە و میوانخانەیەکى هۆزى بەیاتى لە قەزاى کفرى کردوەتە ئامانج و بە هۆیەوە حوسێن عەلوش کوژراوە".
سەرۆکایەتیى بەرەى تورکمانى ئاماژەى بەوە داوە،" ئەو ھێرشە بەڵگەى بەئامانجگرتنى راستەوخۆى پێکھاتەى تورکمانە و ئاماژەیەکى مەترسیدارە، کە ئامانج لێى تێکدانى دۆخى ئەمنى و سەقامگیرى و پێکەوەژیانە لەنێوان پێکهاتەکانى کفرى، بەتایبەت لەگەڵ نزیکبوونەوەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان. "
بەرەى تورکمانى داواش لە محەممەد شیاع سوودانى، فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانی عێراق، هەروەها داوا لە حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکات رێوشوێنى "بەپەلە" و "دەستبەجێ" بگرنەبەر بۆ فەراهەمکردنى ئاسایش لە قەزاى کفرى.
ڕاگەیەندراوەکەی بەرەی تورکمانی دوای ئەوە هات پاشنیوهڕۆی ئهمڕۆ تهقینهوهیهك لهنزیك نهخۆشخانهی كفری رویدا و بههۆیهوه هاوڵاتییهك بهناوی عهلی حسێن ناسراو به (حسێن عەلوش) كوژرا.

