نرخی موەلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی ئازار دیاری‌کرا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبوه‌وه‌و نرخى ئه‌مپێرى موه‌لیده‌كان دیاریكرا، به‌گوێره‌ى نرخی سوته‌مه‌نی له‌بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر 40 دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له‌ناوشاری سلێمانی له‌نێوان 13 بۆ 14 هه‌زار دینار ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1ی نیسانی 2024 رایگەیاند نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له‌ناوشاری سلێمانی له‌نێوان 13 بۆ 14 هه‌زار دینار ده‌بێت بەڵآم هەندێک شوێن بەرنامەى کارکردنى موەلیدەکانیان لە حه‌وت (7)ى بەیانى بۆ یه‌كى شەوە، نرخى ئەمپێریان له نێوان 15 هه‌زار و 500 دینار بۆ 17 هه‌زار دینارە.
ده‌شڵێت: ئەو موەلیدانەش کە کارکردنیان 24 کاتژمێرییە نرخى ئەمپێریان 19 هه‌زار و 500 دیناره.
سەبارەت بە بەرنامەی كاركردنی موەلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی نیسان، كاره‌بای سلێمانی ده‌ڵێت، كاركردنی مولیده‌كان له مانگی نیسان بەم شێوەیە دەبێت:
لەمڕۆوە تا یەكەم ڕۆژی جەژن ڕۆژانە لەكاتژمێر (1:00)ى پاشنیوەڕۆ تا (5:00)ى به‌ره‌به‌یان كارده‌كه‌ن.
ڕۆژانی جەژن كاركردنیان 24 كاتژمێری دەبێت‌و هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویسته كارەبا بدەن به‌هاوڵاتییان، دوای جەژنیش تا كۆتایی مانگی نیسان ڕۆژانە لەكاتژمێر (12:00)ى پاشنیوەڕۆ تا (1:00)ی شەو كاردەكەن، بەیانیانیش لەکاتژمێر 6:30 تا 8:00 ى بەیانى کاردەکەن، بەڵام رۆژانی هەینی‌و شەممان بەیانیان كارناكەن لەبری ئەوە كاتژمێر (11:00)ی پێشنیوەڕۆ كاردەكەن".
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، له‌كۆنووسه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه كردوه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به هاووڵاتیان له 10 خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزا ده‌درێت.
