كۆمسیۆن تیروپشك بۆ ژماره‌ی لیست و كاندیده‌كان ده‌كات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵآتی

وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ شاری هه‌ولێر تیروپشك بۆ ژماره‌ی لیست و كاندیده‌كان ده‌كه‌ن و تا ئێستاش 54 كاندیدی سه‌ربه‌خۆ ناوی خۆیان تۆمار كردووه‌.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ میدیای یەکێتی رایگەیاند "کۆمیسیۆنى باڵای سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان پابەندە بە خشتەى ئامادەکارییەکانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان".

وتوشێتی ،" تا ئێستا دوو هاوپەیمانى و 10 حیزب و 54 کاندیدی سەربەخۆ لە کۆمیسیۆن خۆیان تۆمارکردووە و بڕیارە رۆژى 6ى نیسان تیروپشک بۆ ژمارەى لیست و کاندیدەکان بکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە وادەی پێشکەشکردنی لیستی ناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتاییهاتووە، پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادە نییە لیستی کاندیدەکانی بداتە كۆمیسیۆن و هێشتا بڕیاری بەشداریكردنی لە هەڵبژاردنەكاندا نەداوە.

رۆژی 10ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ وه‌كو واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكراوه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ دوابخرێت، ده‌بێت به‌ چوارجار دواخستن. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار