میدیای یەکێتی: بە ئاگاداری ئەمریکا تاوتوێی دواخستنی هەڵبژاردن دەکرێت

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانى کۆدەبێتەوە و تەوەرى سەرەکى کۆبوونەوەکەش پرسى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستانە و تێیدا هەڵوێستى خۆى لەبارەی بەشدارینەکردنی پارتی، ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردن رادەگەیەنێت.

وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەعدی ئەحمەد پیرە بە میدیا یەکێتی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی سەبارەت بە پرسی دواخستنی هەڵبژاردن کۆدەبێتەوە.

 ئەو میدیایە بڵآویشیکردۆتەوە کە کۆبونەوەکە تایبه‌ت ده‌بێت بە گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پرسى به‌شدارینه‌كردنى پارتى دیموکراتی کوردستان له‌ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییانه‌ى له‌باره‌ى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان خراونه‌ته‌ڕوو.

هاوکات کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دوای چەند دەستپێشخەرییەک دێت بە ئاگاداری ئەمریکا و یۆنامی لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە.

جێگەیباسە ڕۆژی 18 ی مانگی 3 ی 2024، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری نەکردنی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گێڕایەوە کە نایانەوێت بەشداربن لە پرۆسەیەکدا کە نایاسایی، نادەستوری و لە سایەی سیستمێکی سەپێنراودا بێت.

ڕۆژی 10 ی مانگی 6 ی 2024، وەکو وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوەو هەڵبژاردنەکە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار