هەپەگە: لە مانگی رابردوودا 43 سەربازی تورکیا کوژراون
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هەپەگە ئاماری چالاکییەکانی مانگی ئازاری گەریلاکانی ئازادیی بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، ١٥ چالاکییان دژ بە سوپای تورکیا ئەنجامداوە و تێیدا ٤٣ سەرباز کوژراون و ١١ی دیکەش برینداربوون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە، ئاماری چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادیی لە دژی سوپای تورکیا لە مانگی ئازاردا بڵاوکردەوە، بەپێی راگەیاندراوەکەی هەپەگە، گەریلاکانی ئازادیی لە مانگی ئاداردا ١٥ چالاکییان دژ بە سوپای تورکیا ئەنجامداوە و تێیدا ٤٣ سەربازی تورکیا کوژراون، هەروەها ١١ی دیکەش بریندارکراون.
هەروەها ئەوەش هاتووە، سێ کۆنتێنەر، حەوت مۆڵگە، سیستەمێکی رادار، ١٢ کامێرای چاودێری، هەشت بلاجیکتۆر، حەوت کامێرا، دوو چادر و نارنجۆک هاوێژێك تێکشکێنراون و لەناوبراون.
ئاماژەی بەوەشداوە، دەستیان بەسەر ئەم کەرەستە و چەکانەدا گرتووە، چەکێکی بی کەی سی نیو ئۆتۆماتیک، ١٥٠ فیشەک و زنجیرێکی بی کەی سی، چەکێکی بی٧، دوو چەکی مەپەتە-٥٥، دوربینێکی ڕۆژ، ئامێرێکی دەستنیشانکردنی چەک، سیستەمێكی دەنگ، دەستکێشێک، دوو پاتر و ئەدامتەرێکی کامێرای گەرمی.
بەپێی راگەیەندراوەکەبێت لە مانگی رابردوودا، هێرشە سوپای تورکیا بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوام بوون و هەپەگە ئامارەکەی بەم شێوەیە خستووەتەڕوو، ٢٢٦ جار بە فڕۆکەی جەنگی، پێنج جار بە هێلیکۆپتەر، نۆ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و ١٥ جار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هەڵگری تەقەمەنی.
