دەزگای ئاسایشی هەرێم باندێکی مادەی هۆشبەری دەستگیرکرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادەی هۆشبەرەکان بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین باندێکی بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیردەکات.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەڕۆژی٢٠٢٤/٤/٢ دوای بەدواداچوون و چاودێکردن، هێزەکانی ئاسایش لەسەر بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانیان چوار تۆمەتباری بازرگانی مادەی هۆشبەر لەڕووبەڕوبونەوەیەکی چەکداری لە ڕانیە دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی (٣،٥٠٠) سێ کیلۆ و نیو مادەی کریستاڵ و بڕی (٣٠٠) دەنک حەبی تڕاماڵ و (٥٠٠) گرام شیلەی تلیاک و (دوو) ئۆتۆمبێل بۆ گواستنەوەی ماددەکان بەکاردەهێنران".

ئاماژە بەوەشکراوە "لەئێستادا بە مادەی (٢٦) لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار