بافڵ تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی سبەی سەردانی بەغدا دەکەن
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی فەرمی هەردولا بڕیارە سبەی شەممە هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی سەردانی بەغدا بکەن بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی دواخستنی هەڵبژاردن و مووچە و هەناردەی نەوتی هەرێم.
دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دوێنێ پێنجشەممە ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەیانی شەممە دەچێتە بەغدا و لەسەر مەلەفی بودجە و مووچە، نەوت و هەناردەکردنەوەی، هاوکات پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق دەکات و لەگەڵیان کۆدەبێتەوە.
هەر ئەمڕۆش میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە، سبەینێ شەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای عێراق، تایبەت بە پرسی هەڵبژاردن و کێشەی مووچە و ناکۆکییەکانی نێوان ھەولێر و بەغداد کۆدەبێتەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی هەردولا سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی یەکێتی لە سەردانەکەیان بۆ بەغداد، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و لایەنە سیاسییەکانی پێکھێنەری حکومەتی فیدراڵ کۆدەبنەوە ، جێگەیباسە تا ئێستا نازاندرێت ئایا پێکەوە کۆبونەوەکان ئەنجامدەدەن یانیش بە جیا لەگەڵ لایەنە جیاجیاکانی بەغدا کۆدەبنەوە.
سه‌رۆكی هه‌رێم رۆژی 10ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵی وه‌كو واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكردووه، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان له پرۆسه‌كه كشاوه‌ته‌وه‌و تێبینی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كورسی "كۆتا"ی پێكهاته‌كان و چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان به‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن و هه‌ندێك تێبینی تر له‌باره‌ی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌كه‌ی عێراقه‌وه و داوای دواخستنی هەڵبژاردن دەکات، هەربۆیە سه‌ردانی بافڵ تاڵه‌بانی بۆ به‌غداد هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانیدا په‌یوه‌ندی به‌م پرسه‌وه هه‌یه.
