وەزارەتی دارایی خشتەی موچەی مانگی سێی بڵاوکردەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان خشتەیەکی نوێی مووچەی بۆ مانگی ئادار بڵاوکردەوە و دەڵێت، رۆژی شەممە، 06-04-2024 دەست بە دابەشکردنی دەکەن و تاوەکو پێش جەژن مووچە دابەشدەکەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان خشتەی موچەی مانگی سێی بڵاوکردەوە کە لە سێ ڕۆژدا دابەشدەکرێت .
بەپێی خشتەکە، سبەینێ موچەی کەسوکاری شەھیدان زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستی تایبەت و خانەنشینی شارستانی و خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
ھەروەھا رۆژی یەکشەممە مووچەی تەندروستی و کاروباری کۆمەڵایەتی و دارایی و ناوخۆ و مامفی مرۆڤ و دەستەی دەستپاکی و دەستەی وەبەرھێنان و دەستەی ژینگە ودەزگای مین و ناوچەکانی دەرەوەی ھەرێم و کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن دابەشدەکرێت.
ھەر بەپێی خشتەکە، رۆژی دووشەممە موچەی موەزارەتەکانی پەروەردە و داد ئەنجومەنی دادوەری و ئەوقاف و دیوانی چاودێری دارایی و پلاندانان و بازرگانی و سامانە سروشتییەکان و گواستنەوە، کشتوکاڵ و شارەوانی و ئاوەدانکردنەوە و رۆشنبیری و کارەبا و خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.
ھەروەھا ھەمان رۆژ موچەی کاروباری شەھیدان و دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش و زێرەڤانی و بەرگری فریاکەوتن و یەکەی ٧٠ و٨٠ و پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان و سەرۆکایەتی پەرلەمان و ھەرێم و ئەنجومەنی وەزیران دابەش دەکرێت.
هاوکات وەزارەتی دارایی ئاماژە بەوە دەکات، خشتەی مووچەکە بەپێی کاتی هاتنی تەمویلی وەزارەتی دارایی عێراق دانراوە، لەکاتی دروستبونی هەر گۆڕانکاریەک لە هاتنی تەمویلەکە گۆڕانکاری لە خشتەکەشدا دەکرێت.

