پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستیپێکرد
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان نێردراوە، تێیدا داوادەکرێت پلەی فەرمانبەرانی بانکەکان بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان بەرز بکرێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 6ی نیسانی 2024، بەپێی نووسراوێک کە مەولود سابر، بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکانی واژۆی کردووە، نووسراوەکەی ئاراستەی سەرجەم لقەکانی بانکە بازرگانییەکانی کردووە، داوای کردووە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی بانکەکان، بەپێی یاسا و رێنمایی دیاریکراو دیاری بکرێت.
بەپێی نووسراوەکە، پلەبەرزکردنەوەکە تاوەکو رۆژی 1/5/2024، بۆیان دەبەسترێت، بە مەرجێک رەچاوی مۆڵەتی بێ مووچە و سزا بکرێت بۆیان.

بابهتی پهیوهندیدار
