نرخی زێڕ زیاتر بەرزدەبێتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد
لێپرسراوی زەڕەنگەرانی سلێمانی هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕدەکات و ئاماژە بەوەدەدات لە داهاتوودا نرخەکەی زیاتر بەرزدەبێتەوە.
دلێر تاهیر، لێپرسراوی زەڕەنگەرانی سلێمانی بە هاوڵاتی راگەیاند "ئەو بەرزبوونەوەی لە نرخی زێڕدا روویداوە بەرزبوونەوەیەکی مێژوییە، لەئێستادا کیلۆیەک زێڕ نرخەکەی حەوت دەفتەر و 40 وەرەقەیە لەکاتی کڕینەوە".
لەبارەی هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕەوە دلێر تاهیر وتی "ئەمەریکا ویستی سوود زیادبکات، بەڵام سوودی زێڕ کەمیکرد و ئەمەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکەی، هەروەها دابەزینی بەهای دۆلار و بێ بەهابوونی دراوی تورکیا و ئێران وایکرد نرخی زێڕ زیاتر بەرزبێتەوە، چونکە ئەو وڵاتانەی کە دراوەکانیان بێ بەها دەبێت هەوڵی یەدەگ کردنی زێڕ دەدەن لە بانکەکانیان".
ئاماژەی بەوەشکرد "بازاڕی زیڕ زۆر خراپە و هاوڵاتییان مامەڵەی پێوەناکەن بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکەی، هەروەها پێشبینیش دەکرێت لە داهاتوودا نرخی زێڕ زیاتر بەرزێتەوە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا بەمشێوەیەیە:
- یەک مسقاڵ زێڕی عیارە 18 بە 414 هەزار دینارە.
- یەک مسقاڵ زێڕی عیارە 21 بە 483 هەزار دینارە.
