ئەپیكور: زیانی راگرتنی نەوتی هەرێمی كوردستان (14.5) ملیار دۆلارە

9 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کۆمپانیاکانی سەر بە ئەپیکور هێشتا پابەندن بە رێککەوتنیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش گەشبینن و وەک کرانەوەی دەرگایەک بە روی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت دەیبینن.

ئەمڕۆر هەینی، ئەپیکور لە راگەیەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە، سەردانەكەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كۆشكی سپی دەرفەتێكی گرنگە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان. 

رونیكردوەتەوە، ئەندامەكانی ئەپیكور پابەنددەبن بە گرێبەستەكانیان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان،و پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەك دەكەن، ببێتە هۆی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت.

كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان له‌ میانی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ به‌ زیانه‌كانی راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت، نەبوونی رێككەوتنێك بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت، زیانی 14.5 ملیار دۆلاری بە داهاتی عێراق گەیاندووە، هەروەها لە هەرێمی كوردستان و عێراق و كۆمپانیا نێودەوڵەتیەكانی بواری نەوتیش ژمارەیەكی زۆر خەڵكی كارەكانیان لەدەستداوە و دەرفەتی وەبەرهێنانیش كەمبووەتەوە .

دووپاتیش ده‌كاته‌وه‌، كه‌ كۆمپانیا ئەندامەكانی ئەپیكور پابەندن بە گرێبەستەكانیان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، چاویان لە رێككەوتنێكی هاوبەشە ببێتە هۆی دەستپێكردنەوەی دەستبەجێی هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆری نەوتی عێراق - توركیاوە.

5

56

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار