مووچە و دەرماڵەی هێزەکانی پێشمەرگە هاوتای هێزەکانی عێراق دەکرێت

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد

داڕشتنەوەی/ زریان فەرەیدوون

دوای بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان وەزارەتی پێشمەرگە داوای لە عێراق کردووە لەلەسەر بنەمای هاوتاکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق، مووچە و سەرجەم دەرماڵەکانی هێزی پێشمەرگە هاوتای هێزە ئەمنییەکانی عێراق بکرێت

لیوا بەختیار محەمەد سدیق، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێسمەرگەی هەرێمی کوردستان، لەم بارەیەوە بە هاوڵاتی وت، وەزارەتی پێسمەرگە لیژنەی تایبەت بەم پرسەی هەیە و پێستریش ویستویانە مووچە و دەرماڵەی هێزەکانی پێشمەرگە هاوتای هێزەکانی عێراق بکەنەوە بەڵآم بەهۆی نەبوونی بودجەی پێویست نەیانتوانیوە ئەو کارە بکەن ،دەشڵێت "گەر بودجەی وەزارەتی پێشمەرگە بچێتە سەر بەغدا هەوڵئەدەین  مووچەو دەرماڵەکان هاوتا بکەین ".

باسی لەوەشکرد ، کە ئەو پرسە لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایش باسکراوە بەڵام هەنگاوە عەمەلییەکانی ماوە کە ئەویش پەیوەستە بە بودجەوە و بڕیاری کۆتای بەغدا.

سەبارەت بە زیادبونی پارەی هێزەکانیش وتی، " زیادبونی پارەکە پەیوەستە بە پلەی فەرمانبەرەکەوە و  لە ٪٢٠  تا ٪٥٠ زیاد دەکات لە جوندییەکەوە هەتا عەمیدێک".

لە وەزارەتی پێشمەرگە چوار جۆری دەرماڵە هەیە؛ خێزان و منداڵ، مەترسی، خواردن و بڕوانامە، بەڵام زیاتر لە 30 ساڵە دەرماڵەی بڕوانامە خەرج نەکراوە، ئێستا وەزارەتی پێشمەرگە داوا دەکات دەرماڵەکە خەرج بکرێت. 

جێگەیباسە  وەزارەتی پێشمەرگە لە 30 لیوای هاوبەش و نزیکەی 60 هەزار پێشمەرگە پێکهاتووە و گەر بڕیارەکە جێبەجێبکرێت ئەوا هاوتاکردنی مووچە و دەرماڵە  دەیانگرێتەوە، ئەمە جگە لە یەکەکانی حەفتا و هەشتا کە داواکراوە ئەوانیش بگرێتەوە.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار