سەرۆکی هەرێمی کوردستان: پێویستە هەڵبژاردن بە بەشداری هەموو لایەنەکان بکرێت

12 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سه‌رۆكی هه‌رێم و باڵیۆزی فه‌ره‌نسا جه‌خت له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن به به‌شداریی هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌نه‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشەممە، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ پاتريك دورێل باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له عێراق كۆبۆوه و لەبارەی دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، گفتوگۆيان كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، "له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیان له گرنگیی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به به‌شداریی هه‌موو لایه‌نه‌كان كرده‌وه، هه‌روه‌ها به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی گفتوگۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقیی فیدراڵییان به ئه‌رێنی هه‌ڵسه‌نگاند."
باسلەوەسکراوە کە : دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بووه.
جێگەیباسە رۆژی 10ـی حوزەیرانی ئەم ساڵ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە.
