بکوژانی ئەرکان خەیرەدین لەسێدارە دەدرێن

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

دواى نزیکەى شەش مانگ  دادگاى تێهەڵچونەوەى دهۆک، بڕیارى لەسێدارەدانى بۆ تۆمەتبارانى کوشتنى ئەرکان خەیرەدینى 35 ساڵ دەرکرد.

لەم بارەیەوە کەسێکی نزیک لە ئەرکان خەیرەدین ئەم بڕیارەی دادگای بۆ هاوڵاتی  پشتڕاستکردەوەو وتی، هەریەک لە هاوژین و براکەی ئەرکان خەیرەدین ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە .

گوتیشی، هەردوو تاوانبارەکە دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە. 

ئەرکان خەیرەدین، کارمەندى ئاسایشى بەردەڕەش بوو، شەوى 20/1/2023 لە سەنتەرى قەزاى بەردەڕەش بە کوژراوى تەرمەکەى لە ماڵەکەى خۆیدا دۆزرایەوە، هەر دواى رووداوەکە هاوسەر و براکەى وەک تۆمەتبارى رووداوەکە دەستگیر کران.
 
رۆژێکیش دوای رووداوەکە، هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، "ئەرکان خەیرەدین لە نێو ماڵی خۆیدا بە چەقۆ کوژراوە دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی بەڵگەی پێویست لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا بکوژ ئاشکرا کرا و دەرکەوت رووداوەکە پێشوەختە لە لایەن هاوژین و براکەی پلانی بۆ دانراوە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار