لە سلێمانی 15 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستی بەسەر بڕی 15 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گرت و پێنج تۆمەتباریشی دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 22ی نیسانی 2024، عەقید سەلام عەبدولخالق، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "دوای بەدواداچوون لێکۆڵینەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پۆلسی سلێمانی توانرا دەست بەسەر بڕی 15 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری حەشیش بگیرێت کە لەناو بۆیلەری کارەبایدا شاردرابوونەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو گروپەی دەستگیرکراون پێنج کەسن و کاریان لەسەر ئەوە کردووە ئەو مادە هۆشبەرانە رەوانەی ئەوروپا بکەن، بەڵام پێش رەوانەکردنیان توانرا دەستیان بەسەردا بگیرێت".

ئەوەشی خستەڕوو، "ئەو پێنج کەسە بەپێی مادەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".

ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان، هێزەکانی ئاسایش رووبەڕووی 991 حاڵەتی مادەی هۆشبەر بوونەتەوە، لەو ژمارەیە 84 یان بازرگان، 254 كەسیان فرۆشیار و 653 كەسیشیان بەكارهێنەر بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار