سه‌نته‌ری‌ میترۆ: له‌یادی رۆژنامه‌گه‌ریدا له‌ هه‌ولێر و سلێمانی به‌ كۆمه‌ڵ رێگری له‌ تیمه‌كانی میدیا ده‌كرێت

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

سه‌نته‌ری‌ میترۆ بۆ داكۆكیكردن له‌ مافی‌ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند كه‌ له‌ یادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردییدا له‌ شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی، رێگری له‌ تیمه‌كانی راگه‌یاندن كرا تا روماڵی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و گردبوونه‌وه‌یه‌كی رۆشنبیران بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 22ی نیسانی 2024 سه‌نته‌ری‌ میترۆ بۆ داكۆكیكردن له‌ مافی‌ رۆژنامه‌نووسان، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "بڕیار بوو ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م ئۆفیسی سلێمانی ئه‌نحومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رۆشنبیرانی شاری سلێمانی نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایی له‌سه‌ر سه‌ردانی سه‌رۆك كۆماری توركیا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان بده‌نه‌ نوێنه‌رایه‌تی په‌رله‌مان، به‌ڵام هێزی ئه‌منی رێگری له‌ گردبونه‌وه‌كه‌ و روماڵ بكرێت، ته‌نانه‌ت یه‌ك وێنه‌ش بچركێت".

سه‌نته‌ری‌ میترۆ ده‌ڵێت: "هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دیداری نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بۆ كاری ڕۆژنامه‌نووسی به‌ڕێوه‌چوو كه‌ سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی رۆژنامه‌نووسان رێكیان خستبوو، رێگری له‌ تیمه‌كانی راگه‌یاندن كرا بچنه‌ هۆڵی كۆنگره‌كه‌".

ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ "ئه‌م رێگرییانه‌ له‌ تیمه‌كانی راگه‌یاندن له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ زۆربه‌ی ده‌سته‌بژێری سیاسی هه‌رێم له‌ بروسكه‌كانیاندا به‌بۆنه‌ی رۆژی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی جه‌ختیان له‌ پاراستنی ئازادی كاری رۆژنامه‌نوسی كردووه‌".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ "میترۆ وێڕای سه‌ركۆنه‌كردنی هه‌موو جۆره‌ رێگری و جیاوازییه‌ك به‌رامبه‌ر په‌یامنێرانی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن داوا له‌ هه‌موو ئه‌و سه‌ركردانه‌ ده‌كات كه‌ پیرۆزباییان له‌ رۆژنامه‌نووسان كردوه‌، به‌ په‌یامه‌كانیاندا بچنه‌وه‌، وه‌ڵامی پرسیارێكی ساده‌مان بده‌وه‌: ئایا په‌یامه‌كانتان له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌فتارانه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌گونجێت؟
 

لەیادی رۆژنامەگەریدا
لە هەولێر و سلێمانی بە كۆمەڵ رێگری لە تیمەكانی میدیا دەكرێت

22ی نیسانی 2024: لە یادی رۆژنامەگەری كوردییدا لە شارەكانی هەولێرو سلێمانی، رێگری لە تیمەكانی راگەیاندن كرا روماڵی كۆنگرەیەكی سەندیكای رۆژنامەنووسان و گردبونەوەیەكی رۆشنبیران بكەن.

بڕیار بوو ئەمڕۆ لەبەردەم ئۆفیسی سلێمانی ئەنحومەنی نوێنەرانی عێراق، رۆشنبیرانی شاری سلێمانی نامەیەكی ناڕەزایی لەسەر سەردانی سەرۆك كۆماری توركیا بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان بدەنە نوێنەرایەتی پەرلەمان، بەڵام هێزی ئەمنی رێگری لە گردبونەوەكەو روماڵ بكرێت ، تەنانەت یەك وێنەش بچركێت.

هەر ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دیداری نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ كاری ڕۆژنامەنووسی بەڕێوەچوو كە سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی رۆژنامەنووسان رێكیان خستبوو، رێگری لە تیمەكانی راگەیاندن كرا بچنە هۆڵی كۆنگرەكە.

ئەم رێگرییانە لە تیمەكانی راگەیاندن لە كاتێكدایە، كە زۆربەی دەستەبژێری سیاسی هەرێم لە بروسكەكانیاندا بەبۆنەی رۆژی رۆژنامەگەریی كوردی جەختیان لە پاراستنی ئازادی كاری رۆژنامەنوسی كردوە.
میترۆ وێڕای سەركۆنەكردنی هەموو جۆرە رێگری و جیاوازییەك بەرامبەر پەیامنێرانی كەناڵەكانی راگەیاندن داوا لە هەموو ئەو سەركردانە دەكات كە پیرۆزباییان لە رۆژنامەنووسان كردوە، بە پەیامەكانیاندا بچنەوە، وەڵامی پرسیارێكی سادەمان بدەوە:

ئایا پەیامەكانتان لەگەڵ ئەو رەفتارانەی هێزە ئەمنییەكان دەگونجێت؟

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار