رژێمی به‌عسی روخاو 50 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر شاری قەڵادزێی  بە چەکی قەدەغەکراو بۆمببارانکرد

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

50 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رژێمی به‌عسی روخاو شاری قەڵادزێی  بە چەکی قەدەغەکراو بۆمببارانکرد و بەهۆیەوە چەندین هاوڵاتیی و خوێندكاری زانكۆ شەهیدو برینداربون.

دواى ئەوەى رژێمی پێشوى بەعس لە بەیاننامەی 11ی ئازار پاشگەزبوەوە و خەڵكی كوردستانی بەبێ جیاوازی بە پاڵپشتی شۆڕش وەك خیانەتكار لەقەڵەمدا ولە رۆژی 24/4/1974 لەلایەن ئەو رژێمەوە بە فڕۆكە و بۆمبى ناپاڵم شارى قەڵادزێ بۆردومان كرا، جگە لەو کاولکارى و وێرانکارییەى جێما، زیاتر لە 400 كەس لە خوێندكاری زانكۆ و ژن و منداڵ و پیر و گەنجی ئەو شارە شەهید و برینداربون و دوای ئەو تاوانەش دانیشتوانی قەڵادزێ‌ راگوێزران ‌و شارەکە لەگەڵ زەوی تەخت كرا.

لەو بۆردومانەدا کە کاتژمێر 10ى سەر لەبەیانی دەستى پێکرد، بیناى سەرۆكایەتی زانكۆ و بەشی ناوخۆیی، كە لەوكاتەدا لە شاری سلێمانییەوە گواسترابوەوە بۆ ئەو قەزایە، لەگەڵ خوێندنگەكان و ماڵەكانی دەوروبەری کرانە ئامانجى فڕۆکەکانى بەعس و بەهۆیەوە 134 هاونیشتمانی شەهید و 150ی دیکەش بریندار بوون. ، هەروەها زۆرینەی خانوو باڵەخانەكان روخان و وێران كران.

ڕژێمی بەعس پلانی پاکتاوکردنی گەلی کوردد جێبه‌جێ ده‌كرد و لە ساڵی 1978 تا 1979 زۆربەی گوندەكانی بۆ ئۆردوگا زۆرەملێكانی (پێماڵك، بەستەستێن، چوارقوڕنە، تووەسوران) ڕاگواست و سەرجەم گوندەكانی بەمزگەوتەكانیشەوە خاپوركرد.

شاری قەڵادزێ لە ساڵی 1893 لەلایەن عوسمانییەكانەوە كراوە بە قەزا و ئێستا لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕینە لە پارێزگای سلێمانی، قەڵادزێ ناوەندی قەزای پشدەرە، سەر بە پارێزگای سلێمانییە و نزیکە 134 کیلۆمەتر لێیییەوە دورە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار