بەهۆی ئاگرەکەی هەولێر سێ كەس برینداربوون

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 ئاگری كارگەی غازی سەر رێگای هەولێر - كەركوك كۆنترۆڵكراوە بەهۆی ئاگرەكەوە سێ كەس بە سووكی برینداربوون.

ئێوارەی ئەمڕۆ 23ی ئایاری 2024، ئاگرێک لە کارگەیەکی غاز لە سەر ڕیگای کەرکوک- هەولێر کەوتەوە، لە ماوەی یەك كاتژمێردا كۆنترۆڵكرا و زیاتر لە 15 تیمی بەرگریی شارستانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە نێردران. 

لەم بارەیەوە، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، ئاگرەكەی كارگەی غاز لەسەر رێگای هەولێر - كەركوك كۆنترۆڵكراوە بەهۆی ئاگرەكەوە سێ كەس بە سووكی برینداربوون.

شاخەوان سەعید وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر وتیشی، ئاگرەكەی نێو كارگەی غاز لەسەر رێگای هەولێر - كەركوك لە ماوەی یەك كاتژمێردا كۆنترۆڵكرا و زیاتر لە 15 تیمی بەرگریی شارستانی لە ئەركدا بوون.

سەبارەت بە بریندارەکانیش ئەوەی خستەڕوو، " بەهۆی رووداوەكەوە پاسەوانی كارگەكە و براكەی و شۆفێری بارهەڵگرێك بە سووكی برینداربوون".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار