44 کەس بە هۆی هێرشی ئەمریکا و بەریتانیاوە بۆ سەر یەمەن، کوژران و برینداربوون

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کەناڵی تەلەفیزیۆنی حووسیەکانی یەمەن رایگەیاند، کە بە هۆی هێرشی ئاسمانی هێزە هاوبەشەکانی ئەمریکا و بەریتانیاوە لە شەو و رۆژی رابردوودا 14 کەس کوژراون و 30 کەس بریندار بوون.

سێنتکۆم ، ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا، رایگەیاند، ئەم هێرشانە لە تۆڵەی هێرشێ حووسییەکاندا بووە بۆ سەر کەشتییەکان لە دەریای سوور.

سێنتکۆم وتیشی، بە مووشەک 13 شوێن لە یەمەن کە بە دەست حووسییەکانەوە بووە کراوەتە ئامانج، هەروەها 8 درۆنی حووسییەکان خراوەتە خوارەوە.

لە چەند مانگی رابردوودا، حووسییەکان بەردەوامن لە هێرشکردن بۆ سەر کەشتییە بازرگانی و سەربازییەکان لە دەریای سوور.

رۆژی چوار شەممە 29ی ئایار حووسییەکان رایانگەیاند درۆنێکی ئەمریکی لە جۆری MQ-19یان لە پارێزگای مەعاریب لە باشووری رۆژهەڵاتی یەمەن خستۆتە خوارەوە، هاوکات راشیانگەیاند، هێرشیان کردە سەر 6 کەشتی لە دەریای سوور.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار