zhyr

ئەو تۆمەتبارەی باوکی خۆی کوشت دەستگیرکرا

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی تاسڵوجە ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە ئەمڕۆ بەچەقۆ باوکی خۆی کوشت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی حوزەیرانی 2024، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی ئەمڕۆ، لە گەڕەکی کەنەکەوەی شاری سلێمانی تۆمەتبارێک بەچەقۆ باوکی خۆی کوشت، دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە لێکۆڵینەوەکان دەستپێکرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەرو لەماوەی کەمتر لەکاتژمێرێکدا توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی تاسڵوجەوە دەستگیربکرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، تۆمەتبار (ر، ع، ج) لەدایکبووی 2005 دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار