zhyr

ناسنامەی ئەو کەسە ئاشکراکرا کە لە رووداوی ئاگرەکەی گەڕەکی ئاشتی سلێمانی گیانی لەدەستدا

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەو کەسەی لە رووداوی ئاگرەکەی دوێنێی گەڕەکی ئاشتی شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا خەڵکی شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی حوزەیرانی 2024، رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاورایگەیاند، "ئەو وەستایەی کە دوێنی لە سلێمانی گیانی لەدەستداوە ناوی حەسەن فەرهادنیایە و تەمەنی 45 ساڵە، خەڵکی شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە".

دوێنێ چوارشەممە 12ی حوزەیرانی 2024، تەنکییەکی گاز لەسەربانی باڵەخانەیەکی گەڕەکی ئاشتی شاری سلێمانی تەقییەوە و بەهۆیەوە وەستایەک کە لەو شوێنەدا کاری دەکرد گیانی لەدەستدا

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار