zhyr

حکومەتی هەرێمی کوردستان کار بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی حکومەتی عێراق دەکات

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد

حكومەتی عێراقی سەرقاڵی دانانی دووخاڵی گومرگییە لەنێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق کە یەکێکیان دەکەوێتە پارێزگای موسڵ نزیك لە دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل و ئەوەی دیكە دەكەوێتە پارێزگای دیالە لە نزیك مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان هەرێمی كوردستان بە پارێزگاكانی دیكەی عێراقەوە دەبەستنەوە.

ئەمڕۆ شەممە 22ی حوزەیرانی 2024، ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان لەبارەی دانانی ئەو دوو خاڵە گومرگییەوە بە هاوڵاتی راگەیاند، "دانانی ئەو دوو خاڵە گومرگییە هەنگاوێکی تەواو نایاساییە کاریگەری گەورە دروست دەکات لەسەر جوڵەی بازرگانی دەروازەکانی ھەرێمی کوردستان و جوڵەی بازرگانی نێوان ھەرێم و بەغدا".

جگە لە باشماخ و پەروێزخان، دوو دەروازەی دیکەی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان هەن؛ لە پارێزگای هەولێر دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و لە دهۆکیش دەروازەی ئیبراهیم خەلیل، دەروازەکانی کێلێ، سەیرانبەن، پشتە و شووشمێ هەن و تاوەکو ئێستا لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بە فەرمی نەناسێندراون.

 داهاتی خاڵە گومرگییەکان دەروازەکانی هەرێمی مانگانە لە نێوان 110 – 130 ملیار دینارە، بەپێی یاسای بودجە بێت دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێکی داهاتی خاڵە گومرگییەکان بداتە حکومەتی عێراق.

ساماڵ عەبدولڕەحمان باسی لە نیگەرانی بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد لەبارەی بڕیاری کردنەوەی دووخاڵی گومرگی لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە و وتی، "لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە ئەم بریارە پەسەند نییە و لەسەر ئاستی باڵا کار دەکرێت بۆ ھەڵپەساردنی و جێبەجێ نەکردنی ئەو بڕیارە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار