به‌رپرسی ئۆتۆمبێله‌ بۆمبرێژكراوه‌كانی داعش دەستگیرکرا

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هێزه‌كانی سوپا به‌ هاوكاریی یه‌كه‌ی هه‌واڵگری و ئاسایش و هه‌واڵگریی فه‌رمانده‌یی پۆلیسی فیدڕاڵی، فیته‌ره‌كه‌ی داعشیان له‌ ناحیه‌ی یوسفیه‌ی باشوری به‌غدا ده‌ستگیر کرد.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، 7ی تەمووزی 2024، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا رایگەیاند، داعشێكی هه‌ڵاتوویان له‌ باشوری به‌غدا ده‌ستگیركردوه‌، داعشه‌كه‌ به‌رپرسی ئۆتۆمبیله‌ بۆمبرێژكراوه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌ بووه‌، هه‌ربۆیه‌ نازناوی "فیته‌ر"ی له‌ناو داعشدا هه‌بووه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی راوه‌دونانی پاشماوه‌كانی داعش و وشككردنی سه‌رچاوه‌كانیان، هێزه‌كانی سوپا به‌ هاوكاریی یه‌كه‌ی هه‌واڵگری و ئاسایش و هه‌واڵگریی فه‌رمانده‌یی پۆلیسی فیدڕاڵی، فیته‌ره‌كه‌ی داعشیان له‌ ناوحیه‌ی یوسفیه‌ی باشوری به‌غدا ده‌ستگیر كردوه‌.

فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا ئەوەشی خستەڕوو، فیته‌ره‌كه‌ی داعش به‌رپرس بووه‌ له‌ دروستكردنی ئۆتۆمبیلی بۆمبرێژكراو.

دەشڵێت، ده‌ستگیركردنه‌كه‌شی له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاریی ورد بووه‌ و دوای دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ی و گه‌مارۆدانی، له‌ بۆسه‌یه‌كدا ده‌ستگیركراوه‌.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار