تۆم باراک و هاکان فیدان لە ئەنقەرە کۆبوونەوە
2 كاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی ترەمپ بۆ سوریا و باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا، کۆبوویەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 20ـی کانوونی دووەمی 2026، هاکان فیدان وەزیری دەروەی تورکیا و تۆم بەڕاک نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لە ئەنقەرە کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هاکان فیدان و تۆم بەڕاک دۆخی سووریایان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، حکوومەتی تورکیا هۆشدارییەکی توندی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند؛ بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە "ئیستفزاز و هاندان" نادەن سەبارەت بەو ئاڵۆزییانەی لە سووریا ڕوودەدەن.
لای خۆیەوە عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا، لە پەیامێکدا لە پلاتفۆرمی 'ئێکس' جەختی لەسەر ئامادەیی هێزە ئەمنییەکان کردەوە و ڕایگەیاند: "تورکیا بە وردی و لە نزیکەوە چاودێری پەرەسەندنەکانی ناو خاکی سووریا و هەموو جووڵەکان لەسەر سنوورەکانمان دەکات."
وەزیری ناوخۆ لە درێژەی پەیامەکەیدا هۆشداریی دا و گوتی: "ڕێگە بە هیچ جۆرە دەسپێشخەرییەک یان ئیستفزازێک نادەین کە ئارامی و ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەمان بکاتە ئامانج."
ئەم لێدوانانەی وەزیری ناوخۆی تورکیا دوای ئەوە دێت کە ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیاری ئەمنیدا تێپەڕ دەبێت و مەترسیی گواستنەوەی ئاڵۆزییەکانی سووریا بۆ ناوخۆی تورکیا بووەتە جێی بایەخی دامەزراوە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە.
