ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە
7 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە لە سەر دوو تەوەر گفتوگۆ دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی تەمووزی 2024، ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان کۆبوونەوەى هەفتانەى خۆى ئەنجامدەدات و دوو تەوەرى سەرەکى گفتوگۆى لەبارەوە دەکرێت، کە ئەوانیش مووچەى هێزە ئەمنییەکان و دەروازە سنوورییەکان.
بەگوێرەی راگەیەندراوی حكومەتی هەرێمی كوردستان کە بڵاوکراوەتەوە تێدا هاتووە، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنى وەزیران گفتوگۆکانى شاندى هەرێمى کوردستان لەبارەى دەروازە سنوورییەکانى لەگەڵ عێراق و داواکارىییەکانى بەغدا لەبارەى داهات و یەکخستنى "رەسمى گومرگى" تاوتوێدەكرێت.
لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، بڕیارە وەزیرى دارایى و ئابوورى و وەزیرى ناوخۆ روونکردنەوە لەسەر دۆسییەکان بدەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، تەوەرى دووەم پرسى مووچەى هێزە ئەمنییەکان و هاتنى شاندى پشکنەرى دیوانى چاودێریى دارایى عێراقە کە بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ وەزارەتى پێشمەرگە کۆببنەوە، بۆ ئەو مەبەستە ئاوات جەناب، وەزیرى دارایى لە چوارچێوەى راپۆرتێکدا دوایین زانیارییەکان دەخاتەڕوو.