zhyr

پەرلەمانتارێکی عێراق: پێشێلکارییەکانی تورکیا بەرامبەر بە خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان جێگەی قبوڵکردن نییە

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئۆپراسیۆنە بەردەوامەكان و پێشێلکارییەکانی تورکیا بەرامبەر بە خاکی عێراق جێگەی قبوڵکردن نییە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی تەموزی 2024، باسم غەریباوی، ئەندامی  سەربەخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەكات هەڵوێستی جددی بەرامبەر بە هێرش و ئۆپەراسیۆنە سەربازییە دووبارەبووەکانی تورکیا لەسەر هەرێمی كوردستان و خاکی عێراق هەبێت، لەبەر ئەوەی پێشێلکردنی سەروەری خاكی وڵات هێڵی سورە.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەدات، "ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەكان و پێشێلکارییەکانی تورکیا بەرامبەر بە خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان جێگەی قبوڵکردن نییە و پێویستە حکومەت و ئەنجومەنی نوێنەران هەڵوێستی جددی و هەبێت بۆ ئەوەی سەروەری عێراق بپارێزێت".

پێی وایە، یاسا و رێککەوتننامەی نێودەوڵەتی هەیە کە پەیوەندی نێوان وڵاتان رێکدەخات، بۆیە پێویستە رێز لە سەروەری یەكدی بگرن و پێشێلكاری بەرامبەر یەكتری ئەنجام نەدەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار