zhyr

دیوانی چاودێریی دارایی عێراق لەبارەی وردبینیکردنی لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان و فەرمانبەرانی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دیوانی چاودێریی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، پرۆسەی وردبینیکردنیان بۆ لیستی ناو و مووچەی هێزە سەربازییەکان و فەرمانبەرانی شارستانیی هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە.

بەپێی راگەیەندراوێکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق، "بە مەبەستی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق و تەواوکردنی پابەندییەکانی دیوانی چاودێریی دارایی،کە لەیاسای بودجەی گشتیی عێراقدا بۆ ساڵی 2023 بڕیاری لەبارەوەدراوە، پرۆسەی وردبینیکردنیان بۆ لیستی میلاکات و مووچەی هێزە سەربازییەکان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە".

ئاماژە بەوەشکراوە، "تیمی دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی رۆژی چوارشەممە 10ـی تەمووزی 2024، بەهەماهەنگی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان، کارەکانیان بۆ چاودێریکردن و وردبینیکردنی میلاکات و مووچەی هێزە سەربازییەکان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە".

ئەوەش هاتووە، "تیمی چاودێریی دارایی عێراق چەندین کۆبوونەوەیان لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەکان ئەنجامداوە بە مەبەستی تەواوکردنی پرۆسەی وردبینیکردنەکە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار