سەرۆک وەزیرانی عێراق: دەستدرێژی و پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر خاکەکەمان رەتدەکەینەوە

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

شەوی رابردوو محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی خۆی راگەیاند.

لەم بارەوە لیوا یەحیا رەسوڵ،وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ئەوەی خستەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیران رێنمایی دەرکردووە کە شاندێک بە سەرۆکایەتی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت، بۆ پێداچوونەوە بۆ دۆخی گشتیی و کۆک بوون لەسەر هەڵوێستێکی یەکگرتوو و ئیدانەکردنی دەستدرێژی و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان.

هەروەها باسی لەوەشکرد، لە میانەی کۆبوونەوەکەدا محەمەد شیاع سودانی ئەوەی خستۆتەڕوو، ئێمە دەستدرێژی و پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق رەتدەکەینەوە.

جێگەی ئاماژەیە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ی تەمووزی 2024، شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراق بە سەرۆکایەتیی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، بۆ تاوتوێکردنی لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان، گەیشتە شاری هەولێر.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار