22 هەلی کار بەشێوەی گرێبەست راگەیەندرا

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

قائیمقامیەتی قەزای دوکان 22 هەلی کاری بەشێوەی گرێبەست راگەیاند ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ی تەمووزی 2024، قائیمقامیەتی قەزای دوكان دەرفەتی دامەزراندن لە بەڕێوەبەرایەتییەكی قەزاكە بەشێوەی گرێبەست راگەیاند لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، 22 هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبای دوكان راگەیەندراوە كە بەپێی چەند مەرجێك و لە فۆڕمەكەدا ئاماژەیپێكراوە.

دەشڵێت، ئەم دەرفەتی دامەزراندنە تەنها بۆ هاوڵاتییانی ناوەندی قەزای دوكان و هەردوو ناحیەی سوورداش و خەلەكان و گوندنشینانی سنوورەكانیانە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پڕكردنەوەی فۆڕمەی دامەزراندنەکە بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار