کۆمیسیۆن: 16 یان 17ی ئەیلوول بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەستپێدەکات
یەک مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
عیماد جەمیل: 16 یان 17ی ئەیلوول بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەستپێدەکات و 17ی تشرینى یەکەم ڕادەوەستێت.
عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى ڕۆژنامەنووسی کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق ڕاگەیاند، هەفتەى داهاتوو ناوى بەربژێرانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لەلایەن ئەنجوومەنى کۆمیسیۆنەوە پەسند دەکرێت.
دەشڵێت، دوای پەسەندکردنی ناوی بەربژێران، بانگەشەى هەڵبژاردن دەستپێدەکات کە چاوەڕوان دەکرێت بکەوێتە 16 یان 17ی ئەیلوول.
جێگەی ئاماژەیە، 20ی تشرینى یەکەمى 2024، وەک ڕۆژى دەنگدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیاریکراوە، دوو ڕۆژ بەر لەوەش دەنگدانى تایبەت دەکرێت.
بابهتی پهیوهندیدار