به‌غدا پاره‌ى ته‌واوكار بۆ مووچه ده‌نێرێت و كاتى دابه‌شكردنى مووچه ئاشكرا كرا
3 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
بڕیاره سبه‌ینێ ته‌واوكارى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان بۆ مانگى هه‌شت له لایه‌ن به‌غداوه بنێردرێت و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى پاره‌كه‌ش لستى دابه‌شكردنى مووچه راده‌گه‌یه‌ندرێت.
به‌پێى بڵاوكراوه‌ی ئاژانسێکی عیراقی، به‌غدا بڕیاریداوه سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 29ى ئه‌یلوول، پاره‌ى ته‌واوكار بۆ مووچه‌ى مانگى هه‌شتى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه بكات و دواتریش مووچەی مانگی نۆ رەوانە دەکرێت".
ئاژانسه‌كه، ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه "هه‌ركه پاره‌كه گه‌شت واته سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه، لیستى دابه‌شكردنى مووچه بڵاوده‌كرێته‌وه و بڕیاریشە لە ماوەی سێ رۆژدا مووچە دابەشبکرێت".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "دواى چەند رۆژێکیش، پارە بۆ مووچەی مانگی نۆ ره‌وانه ده‌كرێت".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له كۆتایی مانگى نۆداین و نزیكه‌ى 800 ملیار دینار له لایه‌ن به‌غداوه ره‌وانه كراوه و ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم به بیانووى كورتهێنان، هێشتا مووچه‌ى مانگى هه‌شتیان دابه‌شنه‌كردووه.