zhyr

دۆناڵد ترەمپ: کامالا هاریس نەخۆشی دەروونی هەیە

دوێنێ



هاوڵاتی

پرسی کۆچ و کۆچبەرانی نایاسایی، یەکێکە لە خاڵە لاوازەکانی کامالا هاریس لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و بەشێکی زۆر لە هاوڵاتییانی ئەمریکا لەبەرامبەر رەتکردنەوەی دیاردەی کۆچی نایاسایی پشتگیری لە دۆناڵد ترەمپ دەکەن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پیێشووی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند، پەنابەرە نایاساییەکان هەوڵ دەدەن هێرش بکەنە سەر هاوڵاتییانی ئەمریکی لە ماڵەکانی خۆیاندا، هاوکات بەڵێنیدا هەوڵەکانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کۆچی نایاسایی و داواکردنی مافی پەنابەری چڕبکاتەوە.

ئەم وتانەی ترەمپ لەدوای سەردانەکەی ڕۆژی هەینی کامالا هاریسی ڕکابەری دێت بۆ سەر سنووری ئەمریکا و مەکسیک و ڕایگەیاند، هاریس نەخۆشی دەروونی هەیە، پێویستە بەرپرسیارێتی کۆنتڕۆڵکردنی وڵاتەکە لەلایەن ئەو تاوانبارانەوە لە ئەستۆبگرێت.

لە بەرامبەریشدا کامالا هاریس سوورە لەسەر بۆچوونەکانی خۆی لە پشتگیریکردنی کۆچبەران و دەڵێت،"وتارەکانی دووبارەن و چەندین ساڵە گوێمان لە هەمان شت دەبێتەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار