zhyr

ڕێگری لە شاڵاو کۆسرەت ڕەسول کرا بەشداری پرسەیەک لە هەولێر بکات

3 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە مزگەوتی ڕەشاد موفتی لە  شاری هەولێر لەلایەن بنەماڵەی تۆفیق حەمەدەمین مەنتک ڕێگری لە شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ دەکرێت، کە بەشداری لە پرسەکەیان بکات.

بەهۆی ڕێگریکردنەوەکە لەلایەن بنەماڵەی تۆفیق حەمەدەمین مەنتک شەڕ لە نێوان بنەماڵەکە و پاسەوانانی شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ دروست دەبێت.

لە شەڕەکەدا هەردوولا بە بە دەست و بە پشتی تفەنگ لەیەکیان داوە، بەهۆیەوە شەش کەس برینداربوون، لەو شەش کەسە یەکێكیان بەفیشەک برینداربووە و لە ئێستادا گواستراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە هەولێر.

هاوکات ئاسایشی هەولێر لەسەر ڕووداوەکە ڕوونکردەنەوەیەکی داو ڕایگەیاند، هۆکاری دروستبوونی شەڕەکە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کۆنی نێوان هەردوولا و پێشتر لەلایەن بنەماڵەکە ئاگاداری شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ کراوەتەوە کە بەشداری لە پرسەکە نەکات، بەڵام شەڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ هاتووە بۆ پرسەکە و کە لە لایەن بنەماڵەکە داوای لێکراوە پرسەکە بەجێ بهێڵێت ئەو بەجێی نەهێشتووە.

لە ئەنجامدا ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان پاسەوانانی شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ و بنەماڵەکەدا ڕوویداو  بەهۆیەوە شەش کەس برینداربوون، یەکێک لە بریندارەکان کە هاوڵاتیەک بووە بە فیشەک برینداربووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار