نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ڕووسیا له عێراق هيواى به‌ڕێوه‌چوونى بانگه‌شه‌يه‌كى ئارام و سەرکەوتوویان بۆ پرۆسه‌ى ده‌نگدان خواست
2 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ ئێلبروس کوتراشێڤ باڵیۆزی ڕووسیا له عێراق، ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ڕووسیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر - به‌غدا و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان، گفتوگۆی لەبارەوەکرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، هه‌ردوولا وێڕاى داكۆكى له گرنگيى هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌رێمى كوردستان، هيواى به‌ڕێوه‌چوونى بانگه‌شه‌يه‌كى ئارام و سەرکەوتوویان بۆ پرۆسه‌ى ده‌نگدان خواست، هه‌روه‌ها پێشبینی و بۆچوونی خۆیان ده‌رباره‌ی ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى سياسى له هه‌رێمى كوردستان، خسته‌ڕوو.
باسیشیان لە دوایین پێشهاته‌کانی شه‌ڕ له ئۆکراینا و دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێکه‌وته‌کانی، لایه‌نێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوون که به‌ڕێز کونسوڵی گشتیی ڕووسیا له هه‌رێمی کوردستان، ئامادەی بوو.