ئەمڕۆ١٢ شوێن مووچە وەردەگرن
2 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمـڕۆ سێشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ١٢ شوین مووچەی مانگی ئاب وەردەگرن.
بە پێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارای و ئابووری حکومەتی هەرێمی کورردستان بڵاویکردۆتەوە ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ شوێن مووچەی مانگی ئاب وەردەگرن، کە بریتین لە ڕۆشنبیری و لاوان، کارەبا، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، خویندنی باڵاو توژینەوەی زانستی، پێشمەرگە( دیوان، لیواکان)، یەکەی ٧٠ و ٨٠، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دام و دەزگا نەوتیەکان، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران.
بە پێی خشتەکە ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٨ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە.
بابهتی پهیوهندیدار