بۆ وەرگرتنی چەکی شایەستەداراییەکان سایلۆی سلێمانی جووتیاران ئاگادار دەکاتەوە
2 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی-
ئەمڕۆ سێشەممە 29ی تشرینی یەکەمی 2024، قۆناغێکی دیکەی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی کڕینەوەی گەنمی جووتیاران لە سایلۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
بەڕێوەبەرایەتی سایلۆکانی سلێمانی، ئاگادارییەکی ئاراستەی ئەو جوتیارانە کردووە، کە گەنمیان ڕادەستی سایلۆکردووە بۆ ئەوەی لە پسوولەی ژمارە 1417 تاوەکوو 1473 سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.
قۆناغی پێشووی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی جووتیارانی سلێمانی لە سێشەممە 24ی ئەیلوولی 2024، لە بەشی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتی سایلۆکانی سلێمانی لە شارەدێی پیرەمەگروون بەڕێوەچوو.
شایەنی باسە ئەمساڵ، لەکۆی گەنمی وەرگیراوی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکوومەتی عێراق بەگوێرەی ڕێککەوتنی هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم و عێراق کە تێکڕاکەی 700 هەزار تۆن بوو، پشکی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارە سەربەخۆکە 282 هەزار تۆن بوو، کە دەکاتە %40 کۆی گەنمی کڕاوەی هەرێمی کوردستان.