لاهور شێخ جەنگی پڕۆژەیەك پێشكەش بە منداڵان و گەنجانی كوردستان دەكات
15 كاتژمێر لەمەوپێش
بەرەی گەل
- لاهور شێخ جەنگی پڕۆگرامێكی بەدەستەوەیە كە خزمەت بە منداڵان و گەنجانی هەرێمی كوردستان دەكات.
- بەشێوەیەكی ئەكادیمی و لەسەر دیزاینی ئەوروپی دروستدەكرێت.
بەرەی گەل رایگەیاند لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل پڕۆژەیەك پێشكەش بە منداڵان و گەنجانی كوردستان دەكات.
سەرچاوەیەكی نزیك لە سەرۆكی بەرەی گەل تایبەت بۆ هاوڵاتی ئاشكراكرد لاهور شێخ جەنگی پڕۆگرامێكی بەدەستەوەیە كە خزمەت بە منداڵان و گەنجانی هەرێمی كوردستان دەكات.
وتيشى: پڕۆژەكە خۆی لە دروستكردنی قوتابخانەی تایبەت بە تۆپی پێ دەبینێتەوە لەسەر تاسەری هەرێمی كوردستان.
رونیشیكردەوە قوتابخانەكان بەشێوەیەكی ئەكادیمی و لەسەر دیزاینی ئەوروپی دروستدەكرێت وەكو فێرگەیەك بۆ پێگەیاندنی یاریزانانی ئەشبال و لاوانی كورد.
ئاماژەشیكرد مەبەست لە پڕۆژەكەی لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل تەنها خزمەتكردنی منداڵانی كوردستان و بەرەوپێشچونی وەرزشه لە هەرێمی كوردستان.